وێنه‌... كوڕێكی بارزانی له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی عه‌ره‌به‌كان ترامپ ئاگادارده‌كاته‌وه‌

هەینی, 29 ئەیلول 2017 13:27

 

كوڕێكی مه‌سعود بارزانی كه‌ فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی عه‌ره‌به‌كانی عێراق كه‌ سوكایه‌تیان به‌ ئاڵای ئه‌مریكاو ئیسرائیل كردووه‌ روو ده‌كاته‌ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو پێی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ دیاری عێراقی هاوپه‌یمانتانه‌ .

مه‌نسور بارزانی، فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان  له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی وێنه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و ته‌نها نوسیویه‌تی: به‌رێز سه‌روك ترامپ، ئه‌مه‌ دياری عيراقی هاوپه‌يمانتانه وه‌ك رێزلينانه‌ك به‌رامبه‌ر ئالاكه‌تان.

وێنه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند رۆژی رابردوو كاتێك میلیشیایه‌كی عێراقی له‌سه‌ر ئاڵای ئه‌مریكاو ئیسرائیل نمایشی ئه‌نجامدا و دژایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌ ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی .

م-ع-كانی