حەیدەر عەبادی بڕیاری نوێ دەردەكات دژی هەرێمی كوردستان

شەممە, 07 تشرینی یەکەم 2017 06:41

 


سەركردەیەكی نزیك لە حەیدەر عەبادی ڕایدەگەیەنێت ئەو ڕێوشوێنانەی پێشتر دژی هەرێمی كوردستان گیرانە بەر كاریگەری ئەوتۆی نەبووە و بەهۆیەوە سەرۆك وەزیران ژمارەیەكی تر بڕیار ڕادەگەیەنێت.


پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا جاسم محمد جەعفەر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوانیدا نوسیویەتی " چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەك ڕێوشوێنی نوێ دژی هەرێمی كوردستان دەردەكرێن بەهۆی ئەوەی هیچ وەڵامێكی نەبووە لەبەرامبەر داواكاریە سەرەتاییەكانی عێراق كە سەرەكیترینیان پابەندبوونە بە یاسا فیدڕاڵیەكان و ڕادەستكردنەوەی سەرجەم دەروازە سنوریەكان و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفڕاندۆم و وردبینیكردن لە داهاتە نەوتی و ناوخۆییەكان".


ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا وتیشی" خوێندنەوەی لایەنی مرۆیی لە لایەن بەغداوە بۆ ئەوەی بڕیارەكان بە هێواشی جێبەجێ بكرێن، لەلایەن سەركردایەتی كوردەوە بە لاوازی حكومەتی عێراقی لێكدەدرێتەوە".


دوپاتیشی كردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران، عەبادی سەرپشك كردووە بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست دژی ڕیفڕاندۆم".