ئەردۆگان بانگەوازێك ئاراستەی بارزانی دەكات

شەممە, 07 تشرینی یەکەم 2017 12:43

 

 
سەرۆك كۆماری توركیا بانگەوازێك ئاراستەی مەسعود بارزانی دەكات و داوای لێدەكات بگەڕێتەوە بۆ كاتی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم .
 
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە دەستپێكی 26ەمین كۆبوونەوەی راوێژكاری پارتەكەیدا لە بارەی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان وتی: "خۆ ناچین بەخێرهاتنی ئەوانە بكەین كە لە ناوەوە و دەرەوە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەكەمان دروست دەكەن. بەپێچەوانەوە كاتێك كەوتنە جوڵە خوا یار بێت سەركەوتوو دەبین لەوەی لەجێی خۆیان رایان بگرین. لەو چركەساتەوەی لەمەدا سەركەوتنمان بەدەست هێنا دەبینە توركیایەكی بەهێز. ئێستا ئەو هەنگاوانەمان گرتونەتەبەر و بەردەوامیش دەبین".
 
ئەردۆگان بانگەوازی بۆ مەسعود بارزانی كرد و وتی "بە روون و ئاشكرایی دەیڵێم، بەو تێگەیشتنەوە بڕۆیت ناتوانیت هیچ ئەنجامێك بەدەستبهێنیت. تەنیا یەك ئیش هەیە بیكەیت، ئەویش گەڕانەوەیە بۆ ئەو خاڵەی دەستتپێكرد. ئەگەر ناگەڕێیتەوە بۆ ئەو خاڵەی دەستتپێكرد، ئەوا بە تەنیا دەمێنیتەوە، هەموو تواناكانی دەستت، لەدەست دەدەیت".
 
 
م-ع-كانی