سبه‌ی مووچه‌ی چینێك دابه‌ش ده‌كرێـت

شەممە, 07 تشرینی یەکەم 2017 13:47

 

بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا ته‌نها خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بریتیه‌ له‌ پێدانی مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانى كه‌ دوو رۆژیان بۆ دیاری كراوه‌ .

پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی له‌ دوو رۆژی هه‌فته‌ی رابردووجا مووچه‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌ی دابه‌ش كرد، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ بۆ دوو رۆژ كه‌ ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌یه‌ 8 و2017/10/9، ، مووچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى دابه‌ش ده‌كرێت .

تاوه‌كو ئێستاش هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر كاتی دابه‌شكردنی نیو موچه‌ی مانگی هه‌شتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دیار نیه‌ .

م-ع-كانی