ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: هێزە عێراقییەکان بە نیازی هێرشكردنە سەر كوردستانن

چوار شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2017 16:49

ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان رایگەیاند، پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات و ئامادەکاری بۆ هێرشی گەورە دەکەن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتەر  رایگەیاند، پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات، لەنێویاندا حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشی گەورە بۆ سەر کوردستان لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵەوە.