رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قانه‌ ده‌درێت كه‌ حه‌شدی شه‌عبی روبه‌روی پێشمه‌رگه‌ به‌چه‌كی قورس كردویه‌تی

چوار شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2017 22:04

 

دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ته‌قه‌یه‌كی زۆر كراوه‌ به‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌رپرسێك له‌ داوقه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایگه‌یاند: ته‌قه‌كه‌یان له‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌كراوه‌ .

به‌پێی رونكردنه‌وه‌یه‌ك ئيدريس حاجی عادل، ليپرسراوی كوميتەی داقوق ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: ڕاستە حەشدی شەعبی بۆ ماوەیەک تەقەیان کردوە، بەڵام ئەو تەقانە لەئێمەو سەنگەرەکانمان نەبوە، بەڵکو پێدەچێت لەنێوان ئەوان و ئەو داعشانەدا شەڕو پێکدادان دروستبوبێت کە لەو ناوچانە خۆیان حەشارداوە".

كاتژمێره‌كانی كۆتایی شه‌و له‌لایه‌ن هێزێكی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ به‌ دۆشكه‌و بیكه‌یسی ته‌قه‌ كراوه‌و ئه‌وه‌ خرایه‌روو كه‌ ئاراسته‌ی ئاسمانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ ره‌تی كرده‌وه‌ .

جێی باسه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقیه‌وه‌ بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری .

م-ع-كانی