خه‌لیلزاد باسی قاسم سوله‌یمانی و هێرشكردنە سەر كوردستان دەكات

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 06:00

زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ عێراق، رایگه‌یاندووه‌: "قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ عێراقه‌ و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هانده‌ده‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر كه‌كووك.

باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ توێتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌رباره‌ی زیادبوونی گرژی نیوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ نوسیوویه‌تی: "پێده‌چێت گرژییه‌كان زیاد بووبن، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری درووستبوونی پێكدادان زیاتر ده‌كات".

خه‌لیلزاد داوای له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ درووستبوونی ململانێ بگرێت كه‌ ئێران درووستی ده‌كات.