سەلیم جبوری سەردانی روسیا دەكات ،لەگەڵ ئێران و توركیا تاوتوێی ریفراندۆمی هەرێم دەكات

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 10:54

بڕیارە سبەی هەینی بەسەردانیك بۆبەشداریكردن لە كۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی جیهان سەرۆكی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق سەردانی رووسیا بكات و لەگەڵ ئێران و توركیا شدا تاوتوێی ریفراندۆمی هەرێم بكات.

لەبەیاننامەیەكدا نوسینگەی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بڵاویكردوەتەوە" سبەینێ هەینی سەرۆكی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بۆبەشداریكردن لە كۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی جیهان سەردانی رووسیا دەكات."

نوسینگەی سەلیم جبوری ئاماژەی بەوەشداوە" سەلیم جبوری لەروسیا لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرۆكی پەرلەمانەكانی ولاتانی جیهان و عەرەب و ولاتان كۆدەبیـەوە داوایان لێ دەكات كە هاوكاری عێراق بكەن لە رووی ئابوری پاراستنی یەك پارچەی خاكی عێراقەوە"

نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق راشیگەیاندوە" سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ هەرەیكەلە سەرۆكی پەرلەمانانی توركیاو ئیچران كۆدەبیتەوە تاوتوێی پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەكەن "

أ.س