عەبادی: شەڕ دژی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ناكەین

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 11:09

 


دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هێزەكانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی ئامادەكاری دەكەن بۆ هێرشكردنەسەر كەركوك و ناوچەكانی دەشتی نەینەوا ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند وەك حكومەت نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم و شەر دژی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ناكەین.


ئەمڕۆ پینج شەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتی كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆجێی پاریزگای ئەنبار رایگەیاند" نامانەوێت بگەرێینەوە بۆچوارگۆشەی یەكەم و بگەڕێینەوە بۆ گوتاری تائیفی و دابەشكردنی عێراق"


سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاندوە" بەهیچ شیوەیەك سوپا بۆدژایەتی گەلەكەمان و هاوڵاتیانی هەرێم بەكارناهێنین و لە ئەركی ئێمە ئەوەیە پارێزگاری لەیەكپارچەیی خاكی عێراق و جێبەجێكردنی دەستور و پارێزگاریكردن لە هاوڵاتیان و سامانە سروشتیەكانی بكەین"


جێگەی ئاماژەیە لەدو رۆژی رابردوودا لەناوچەكانی باشورو رۆژئاوای كەركوكو دەشتی نەینەوا چەكدارانی حەشدی شەعبی دەستیان بەجموجۆڵ كردوە و بەپیی زانیارییەكانیش كەبڵاوكراونەتەوە بەنیازن هێرشبكەنە سەر ئەوناوچانە.


أ.س