له‌ رووداوێكی دڵته‌زێن، منداڵێكی دوو ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 12:51

 

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،‌ له‌ رووداوێكی هاتووچۆی دڵته‌زێن له‌ قه‌زای كفری، منداڵێكی دوو ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا.


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2017،‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌ جۆری دووته‌نی له‌ قه‌زای كفری منداڵێكی دوو ساڵانی به‌ناوی (ا، ا، س) ی شێلا و پاش گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی كفری گیانی له‌ده‌ستدا.


له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌ پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 24 ی هاتووچۆ به‌ندكراوه.

 

ش.م