بەغدا شەڕی پێشمەرگە ناكات، بەڵام مەرجێك بۆ هەرێم دەردەكات

شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2017 06:00

 

 

رۆژنامەیەكی لوبنانی نووسیویەتی، حكومەتی عێراقی مەرجێكی بۆ حكومەتی هەرێم داناوە، ئەویش بریتییە لە گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ هێڵی شین.

رۆژنامەی (ئەخبار) ی لوبنانی كە لەلایەن حزبولڵاوە دەردەكرێت بڵاویكردۆتەوە، بەغدا نامەیەكی بۆ (عەلی سیستانی) گەورە مەرجەعەكانی شیعە رەوانە كردووە، دڵنیایی پێداوە كە ڕێگە نادەن پێكدادان لەگەڵ پێشمەرگە دروست ببێت.

رۆژنامەكە باسیش لەوەدەكات، كە بەغدا مەرجێكی بەسەرە هەرێم سەپاندووە، ئەویش گەڕانەوەیە بۆ هێڵی شین، ئەو هێڵەی لەسەردەمی (پۆڵ برێمەر) ی حاكمی مەدەنی ئەمریكا لە عێراق داندرابوو.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو راپۆرتە، بەغدا بەفەرمی هیچ بڕیارێكی لەم جۆرەی باس نەكردووە، بەڵام گوایە چەند كاتژمێرێكە بڕیارەكە دەركراوە.

 

 

ئـ . كـ