فڕینی فڕۆكه‌ی عێراقی قه‌ده‌غه‌كرا

شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2017 22:45

به‌پێی نوترین هه‌واڵه‌كان فڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری عێراقی و ئێران و توركی له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا.


ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌ هه‌واڵێكیدا بڵاوی كرده‌وه‌ و به‌بڕیاری هاوپه‌یمانان فڕینی فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری عێراق و ئێران و توركیا له‌ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان و تایبه‌ت كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌كراوه‌.


جێگای باسه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن و هۆشدارییان داوەتە هێزە عێراقییەکان لە ئەگەری دروستبوونی شەڕ.