به‌په‌له‌...هێرش بۆ سه‌ر كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد

یەک شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2017 23:56

لە ناوچەی پیشەسازیی کەرکووک کە یەک کیلۆمەتر لە هێزە عێراقییەکانەوە دوورە دەنگی تەقە دەبیسترێت و بە چەکی سووکی و قورس هێزە عێراقییەکان تەقە دەکەن و پێشمەرگە وەڵام دەداتەوە.

مه‌سعود بارزانی وەکو فەرماندی گشتی هێزەکانی پێشمەرگە بە فەرماندەکانی پێشمەرگە درابێت، په‌یامێكی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نارد و ده‌ڵێت: "بەردەوام لە پەیوەندیدایە ئامۆژگاری ئەوە دەکات کە هێمن و ئامادەبن و دەستپێشخەری شەڕ نەبن، بەڵام ئەگەر هێرشیان بۆتان کرد دەرسێکیان پێ بدەن کە لە مێژوودا لەبیریان نەچێت".

له‌ ئێستاشدا كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزێكی گه‌وره‌وه‌ له‌ شاری كه‌ركوكه‌ و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ له‌ ئاماده‌باشیدان.

ناوچەی پیشەسازیی کەرکووک دەروازەی کەرکووکە لەلای جادەی تازە و بەپێی ئەو تەقانەی دەبیسترێت ئەوە یەکەم بەریەککەوتنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانە لە کەرکووک.

 

ڕێبین عه‌لی