یەكێتی راگەیەنراوێك لەبارەی چارەنوسی شێخ جەعفەر بڵاودەكاتەوە

دوو شەممە, 16 تشرینی یەکەم 2017 18:32
مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەنراوێك لەبارەی چارەنوسی شێخ جەعفەر بڵاودەكاتەوەو دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 16-10 راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانی بڵاوكردەوەو ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە لەبارەی چارەنوسی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە بڵاوكرابونەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، لە ئێستادا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70 سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەركی پێشمەرگایەتییە لەسنوری كەركوك.