"هەرێم لەگەڵ بەغدا پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێ‌"

چوار شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2017 18:48

 

 


بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە قۆناغێكی نوێ‌ و بیریش لەوە ناكەنەوە پەناببنە بەر شەڕكردن.

(فەلاح موستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لەدیدارێكی ئاژانسی (CNN) ی ئەمریكی رایگەیاند، ئەوان بۆ چارەی قەیران و گرفتەكانیان لەگەڵ بەغدا پەنادەبنە بەر گفتوگۆو بیریش لەوەناكەنەوە پەناببنە بەر شەڕكردن.

ناوبراو بەنیگەرانییەوە باسیشی لەوەكردووە، كە رووداوەكانی دوای ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان ئەو جۆرە رووداوانە دروست بوون.

(فەلاح موستەفا) ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەرێم چەندین جار داوای دیالۆگی كرد، بەڵام بەغدا رەتی كردەوەو دواتریش سزای خەڵكی كوردستانی داو سەرەنجام گەیشتە رووداوەكانەی ئەمڕۆ.

 

ئـ . كـ