كۆشكی سپی بەیاننامەی نوێی دەركرد

چوار شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2017 21:50

 

 

كۆشكی سپی داوای لەهەریەكە لە حكومەتی هەرێم و بەغدا كردووە تیشك بخەنە سەر شەڕی داعش و دۆخەكە ئارام بكەنەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی پێشتری كۆشكی سپی، واشنتۆن داوای كردووە لەهەرێمی كوردستان و بەغدا تەنگژەكانی نێوانیان نەهێڵن و تیشك بخەنە سەر شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش و زاڵ بوون بەسەر هەڵپەكانی ئێران.

بڵاوكردنەوەی ئەو بەیاننامەیە لەكاتێكدایە كە دوو رۆژ لەمەوبەر هێزەكانی سوپاو چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی هێرشیان كردە سەر سنووری پارێزگای كەركوك.

 

ئـ . كـ