ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە: هیچ مەترسییەک لەسەر هەولێر نییە

چوار شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2017 22:09

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دەنگۆی چەند سایت و پەیجێک سەبارەت بەوەی دەگوترێت مەترسی لەسەر هەولێر هەیە و بڵاوکردەوە و رایگەیاند "خەڵکی هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر هەولێر نییە و هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جوڵەی پێنەکراوە".

دەقی راگەیێندراوەکە

هەندێ سایت و پەیجی چەواشەکار پرۆپاگەندەی وا بڵاودەکەنەوە کە گوایە مەترسی لەسەر هەولێر هەیە، ئێمە دەزانین سەرچاوەی ئەم پرۆپاگەندانە کێن و دەزانین دەیانەوێ رۆڵی تابووری پێنجەم ببینن و کەشێک بخوڵقێنن کە شکست و شەرمەزاریی خۆیانی پێ داپۆشن.

خەلکی هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە هیچ مەترسیەک لە سەر هەولێر نیی ەو هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جوڵەی پێ نەکراوە و هێزی پێشمەرگەش لە ئامادەباشی تەواو دایە و هەولە دیپلۆماسیەکانیش بۆ چارەسەریی ئەم دۆخە هەنگاوی باشی بڕیوە.

جەماوەری خۆشەویستی هەولێر با بە دڵنیایی و ورەوە خزمەتی ئەو برا ئاوارانەمان بکەن کە لە کەرکوکەوە ڕوویان لە هەولێر کردووە و وەک هەمیشە پەناگەی گەرمی براکانیان بن و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ئەم رەوشە تێدەپەڕێنین و چەواشەکاری و پرۆپاگەندەش ئیرادەی گەلەکەمان ناهەژێنێت.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

١٩/١٠/٢٠١٧