نەجمەدین كەریم داوایه‌ك له‌ كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا ده‌كات

پێنج شەممە, 19 تشرینی یەکەم 2017 14:16

 

دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌ 16ی ئه‌م مانگه‌، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك‌ داویه‌ك له‌ كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی میلله‌ت كه‌ له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك داوای لە كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێم كردووە، مەترسی لەسەر ژیانی هه‌یه‌ و بۆیه‌ داوای له‌ كۆنسوڵخانە كردووه‌ به‌ فرۆكە بیگوازنه‌وه‌ بۆ قەتەر، چونكە هاوڵاتییەكی ئەمەریكییە.

له‌به‌رامبه‌ریشدا، كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا پێی راگەیاندووە: دەبێت نامەیەك لە حەیدەرعەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بهێنیت بۆ ئەوەی ئەو كارەی بۆ بكەین.

جێگه‌ی باسه‌ دوای هێرشه‌كه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری، نەجمەدین كەریم بۆ ماوەی چه‌ند خولەكێك لە میدیایەك دەركەوت و داوای لە هاوڵاتیان كرد بێنەسەر شەقامەكان بۆ بەرگیری، تاوه‌كو ئێستایش دەرنەكەوتۆتەوە و نازاندرێت له‌ كوێیه‌.

 

ش.م