مەلا بەختیار: ڕازین بەهەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم

دوو شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2017 07:49

 

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم قابیلی دانوستانە لەگەڵ بەغداد و لەكۆبونەوەی دووكانیش ڕازی بوین وەفدمان بچێتە بەغداد و ڕیفراندۆم ببێتە بەشێك لەڕابردوو.

 

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند:" لەكۆبونەوەكەی دوكاندا بەئامادەبونی دكتۆر فواد مەعسوم و كاك مەسعود بارزانی ڕازی بوین كەوەفدمان بچێتە بەغداد و بەپێی دەستور كێشەی كەركوك و كێشەكانی ترمان چارەسەر بكەین".

 

هەروەها ووتیشی:" لەگەڵ بەغدا مەسەلەی ڕیفراندۆم وەك دۆسییەك لەناو مێژوودا باس بكرێت نەك مەرجمان ئەوە بێت كە ڕیفراندۆم بمێنێت یا بیپارێزین یا ئامانجەكانی ڕیفراندۆم بپارێزین و ئەوەی لە كۆبونەوەكەی دووكان خرابوەڕوو تەنها بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەركوك بوو،شەنگال و زومار و پردێی تێدا نەبوو، بڕیاربوو لیوایەكی مام جەلال بێتە كەیوان لەكەركوك لەگەڵ هێزێكی هاوبەشی ئەمریكی و بەریتانی نیشتەجێ بكرێن و بەهاوبەشی پۆلیسی فیدراڵی چاودێری دۆخی ئەمنی بكەن".

 

مەلا بەختیار ووتیشی: دۆخەكە نالەبارە، ئەگەر یەكڕیزی ناوخۆ نەپارێزین ئەوا مەترسیەكانی ناوخۆش دەچنە سەر ئەو مەترسیانەی كە لەدوای كارەساتی كەركوكەوە سەرییان هەڵداوە و ئێستا كاتی ئەوەیە نە حیزبەكانی دەسەڵات وەك جاران بیر بكەنەوە،نە حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆنیش وەك جاران بیربكەنەوە.

 

 

 

 

س ب