راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

26/10/2017 - 15:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژه‌ به‌ شه‌ڕی ئه‌مڕۆی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.

دەقی راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان...
کاژمیر ١٢:٠٠ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرپەرچی هێرشەکانی سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە پالپشتی سوپای پاسدارانی ئێران دایەوە و لە ئاکامدا ٣ تانک و ٥ هامڤی و ١ باجەری دوژمن تێکشکان.


هیزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئیرانی بە چەکی ئەمریکی وەکو هامڤی و تانکی قورس و ئۆتۆمبیلی باجەری سەربازی بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر مۆلگەکانی پێشمەرگە.
ئەمە پێشێلکردنی ئاشکرای دەستوری عێراقە، کە بە بەکارهینانی هێز چارەسەری کێشە سیاسییەکان دەکات.


ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو سنور بەزاندنە سەربازیانەی عێراق دەکەین، کۆمەلگای نێودەوڵەتی دەبوایە دوو هەفتە لەمەوبەر هەڵسوکەوتە خراپەکانی عێراقی ئیدانە کردبا.


ئەم وڵاتە هەندێک لە ناوچە ئارامەکانی وڵاتیشی تێکداوە و زیاتر لە ١٥٠٠٠٠ کەس ئاوارە بوونە و مەترسی بۆ ئاسایش دروستکردووە.


ئەنجومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان

٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧