كارەبای سلێمانی : پێشبینی دەكەین وەرزی سەرما تەنیا 4 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین

سێ شەممە, 07 تشرینی دووەم 2017 11:58

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار


لەگەڵ نزیك بونەوەی وەزری سەرماوسۆلە پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی لە سلێمانی روی لە كەمبونەوە كردوە ، بەرێوبەری گشتی كارەبای دەلێت پشتیوانیە داراییەكانیان وەستاوەو لە ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگای سلێمانی و پێشبینی دەكەن كارەبا لە زستان بگاتە تەنیا 4 كاتژمێر .


ئەندازیار سالار حسامەدین بەرێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند"ئیستا 17 كاتژمێر كارەبا دەدەین بە هاوڵاتیان و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 20 كاتژمێر بوو بەڵام بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و سەرمایەوە كەمی كردوە و كەمتریش دەبێت".

بەرێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی ، وتیشی" حكومەت نەوتی سپی دابەش ناكات و هاولاتی ناچارە پەنا بۆ ئامێرە كارەباییەكان بەرن بۆ گەرم كردنەوە بەمەش لۆدی زیاتر دروست دەبێت و كارەبا كەم دەكات".


ئەندازیار سالار حسامەدین بەرێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" پشتیوانیە داراییەكانیان بۆ ئێمە وەستاندوە لە ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگای سلێمانی و ئیستا گەنجینەكانمان هیچی تیا نیەو هەر ئەمرشۆ دوو محاویلە سووتاوەو توانی چاكردنەوەمان نیە بۆیە پێشبینی دەكەن كارەبا لە زستان بگاتە تەنیا 4 كاتژمێر ".


أ.س