ئەندامێكی لێژنەی دارایی: مووچە بەپێی داهاتی حكوومەتی هەرێم خەرج دەكرێت

شەممە, 11 تشرینی دووەم 2017 06:24

 

ئەندامێكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: گۆڕانكاری لە سیستمی پێدانی موچە دەكرێت و پێدانی موچە بە پێی داهاتی ناوخۆ دەبێت.

 

دڵشاد شەعبان، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند:" لە كۆتا كۆبوونەوەمان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بابەتی سیستەمی نوێی مووچە، حكوومەت بڕیاری دا كە هەر كۆبوونەوەیەك لەسەر ئەو سیستەمە نوێیە بكرێت پەرلەمانی كوردستان و لێژنەی دارایی بەتایبەت بەشداری تێدا دەكەن، بەڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونەوەیەك نەكراوە".

 


دڵشاد شەعبان كەبە باس نیوزی ڕاگەیاند ووتیشی:" سیستەمی نوێی مووچە هێشتا كارەكانی تەواو نەبووە و سیستەمێك دەبێ لە سیستەمە كۆنەكە و لە سیستەمی ئێستاش جیاواتر دەبێت".

 

 

هەروەها ووتیشی:"   مووچەی فەرمانبەرانیش بە پێی داهاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت"

 

 

 

 

س ب