توركیا دوو مەرجی بۆ سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنقەرە داناوە

یەک شەممە, 12 تشرینی دووەم 2017 05:51

 

 

راوێژكارێكی پێشووی سەرۆك كۆماری توركیا پێی وایە جارێ‌ سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی وڵاتەكەی نەكات، ئەوەش لەبەر ئاسایی نەبوونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدایە.

(ئەرشەد هۆرموزلۆ) یەكێك لە راوێژكارانی پێشووی سەرۆكی توركیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: مەرجی یەكەمی وڵاتەكەی بۆ سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنقەرە ئەوەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا ئاسایی بكاتەوەو راشیگەیاندووە: لەئێستادا توركیا ناتوانێت پێشوازی لە (نێچیرڤان بارزانی) بكات لەكاتێكدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەو ئاڵۆزییەدایە.

دەربارەی مەرجی دووەمی سەرۆكایەتی كۆماری توركیایە، ئەوەیە كە ئەنجامی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان كە لە (9/25) ی رابردوو ئەنجامدرا هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەو راوێژكارەی سەرۆكی توركیا پێشی وایە لەحاڵی ئێستادا بارزانی سەردانی وڵاتەكەی ناكات، ئەوەش تاكو ئەو كاتەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا ئاسایی دەكاتەوە.

 

ئـ . كـ