عەبادی داوایەكی هەرێمی رەتكردۆتەوە

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 05:39
پەرلەمانتارێكی عیراقی دەڵێت، عەبادی داوایەكی هەرێمی كوردستانی رەتكردۆتەوە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ.
جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوایەكی هەرێمی كوردستانی رەتكردۆتەوە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لە نێوان هەردولادا و سەردانی وەفدێكی هەرێمیشی بۆ ئەو مەبەستەش هەڵوەشاندۆتەوە، پێویستە پێشوەخت ئەنجامی ریفراندۆم هەڵبوەشێنرێتەوە.
بەیاتی دەڵێت، كەرامەت و مافی گەلی كورد پارێزراوە و عەبادی پەرۆشی ئەو بابەتەیە، ئەوەی حكومەتی عیراقیش دەیكات بۆ ئەوەیە مافە زەوتكراوەكانی خەڵكی كوردستان و سەروەتە دزراوەكەی بگەڕێنێتەوە.