په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: چاوه‌ڕی مه‌بن حكومه‌ت قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 13:08

 

چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن و زیانه‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش كه‌ حزبه‌كه‌ی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی زۆرنی سه‌وزه‌ ده‌ڵێت:چاوه‌ڕوان ناكرێت حكومه‌ت به‌هانای لێقه‌وماوانی كاره‌ساته‌كه‌ بێت .

رۆژی 12/11/2017 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ئێران و هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاندو له‌هه‌رێمیش چه‌ند شارێك زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وت كه‌ ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ بوون .

سالار مه‌حمود یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد وتی: چاوه‌ڕێ ناكرێت حكومه‌ت به‌هانای لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ بچێت ‌و نابێت هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕێی قه‌ره‌بوو له‌م حكومه‌ته‌ بكات .

له‌باره‌ی قسه‌كانیشه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ "چونكه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ هه‌موو سه‌رمایه‌ی مادیی و مه‌عنه‌وی ئه‌م هه‌رێمه‌ی شكستپێهێناوه‌".

م-ع-كانی