په‌رله‌مانتارێكی پارتی: ئەگەر هەیە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بکشێینەوە

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 13:23

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: ئەگەر هەیە لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێنەوە، ئه‌گه‌ر عێراق به‌رده‌وام بێت له‌ پێشێلكردنی یاساكان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان.


عەرفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ میدیایه‌كی نزیك له‌ حزبه‌كه‌ی ڕاگەیاند: حکومەت و پەرلەمانی عێراق چەندین بریاریان دژی گەلی کوردستان دەرکردووه‌، بۆیە بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کرد.


عەرفات کەرەم وتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوو، بڕیار لەبارەی گەڕانەوە یان نەگەڕانەوە دەدەین، ئەگەر بزانین بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە %17ـەوە بۆ %12 کەم دەکرێتەوە و بڕیارەکانی دیکەی دژ بە کوردستان ھەڵناوەشێنەوە، ئەوا یەکێک لە بژاردەکانمان کشانەوەیە لە پرۆسەی سیاسی عێراق.


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داوا ده‌كات كه‌ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بێتە سەر خەت و وەڵامی هەبێ، چونکە ئەو پارێزەری دەستوورە و حکومەتی عێراقیش مافە دەستوورییەکانی کورد پێشێل دەکات.

 

 

ش.م