له‌ خورماتوو شه‌ڕ روویداو كوژراوو بریندار هه‌یه‌

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 14:04

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، شه‌ڕی چه‌كداری له‌نێوان دوو گروپی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ قه‌زای خورماتوو ڕوویداو كوژراوو برینداریش له‌هه‌ردوولا هه‌یه‌، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش زانیاری ئاشكرا ده‌كات.


حه‌سه‌ن بارام، به‌رپرسی بازنه‌ی‌ حه‌مرینی‌ یه‌كێتی‌ به‌ میدیایه‌كی نزیك له‌ حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌می 2017، له‌ناو قه‌زای خورماتوو، شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی توركمانی ڕوویداوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی وتیشی: هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبین و له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ش، چه‌ندین كورژاوو بریندار له‌نێوان هه‌ردوولا كه‌وتۆته‌وه‌.

حه‌سه‌ن بارام ئاشكرایكرد، به‌ره‌ی توركمانی حزبێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌، عه‌سائیب ئه‌هل حه‌قیش گروپێكی شیعه‌یه‌و ناكۆكی زۆریش له‌نێوان توركمانه‌ سوننه‌و شیعه‌كان له‌ خورماتوو هه‌یه‌، هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشیان هه‌ر بۆ بابه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ توركمانه‌ سوننه‌كان جۆرێك له‌په‌راوێزخستنیان پێوه‌دیاره‌ له‌لایه‌ن توركمانه‌ شیعه‌كانه‌وه‌.

 

ش.م