ئاگاداریه‌ك له‌ پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 14:15

 

پۆلیسی هه‌ولێر سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ زانیاری و چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانەی کە لە ماوەکانی ڕابردوو له‌ شاره‌كه‌ روویانداوە ده‌خاته‌ڕوو .

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هەولێر ئه‌وه‌هاتووه‌: ئاگاداری گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکاران دەکەینەوە، کەوا بەیانی رێکەوتی ۱٥/۱۱/۲۰۱۷چوارشەمە، کاتژمێر (۱۰)بەیانی، لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر (لیوای ماف ـ عبدالخالق طلعت عثمان) ساز دەکرێت .

له‌باره‌ی كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ تایبه‌ته‌ بەو ڕووداوانەی کە لە ماوەکانی ڕابردوو له‌ شاره‌كه‌ روویانداوە .

م-ع-كانی