ئەمریكا پێشوازی لە راگەیەنراوی حكومەتی هەرێم دەكات

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 17:20
برێت مەكگۆرك پێشوازی لە راگەیەنراوی حكومەتی هەرێم دەكات لە بارەی رێزگرتن لە بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق لە بارەی ریفراندۆمەوە.
رۆژی سێشەممە 14-11 حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، رێز لە راڤەكردنی دادگای فیدراڵی بۆ ماددەی یەكەم لە دەستوور دەگرین، دوپاتیشی دەكەینەوە كە پێویستە ئەمە ببێتە بنەمایەك بۆ دەسپێكردنی دیالۆگێكی گشتگیر بۆ چارەسەر كردنی ناكۆكییەكان لە رێگەی جێبەجێكردنی دەستوری عیراقەوە.
لە كاردانەوەی ئەو راگەیەنراوەدا، برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتەر بڵاویكردەوە، ئەوان پێشوازی لەو راگەیەنراوەی هەرێم دەكەن. ئەو راگەیەنراوە رون و گرنگە و داوای دەستپێكردنی گفتوگۆ دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوری عیراق.