سوپای عێراق له‌م شوێنه‌ کشایەوە

پێنج شەممە, 16 تشرینی دووەم 2017 08:12

هێزەكانی لیوای 3ی پێشمەرگە گەڕانەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان لەخانەقین و بۆ لەمەودوا كارەكانی خۆیان لەناوچەكەدا بەشێوەیەكی ئاسایی ئەنجامدەدەن، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت: گەڕاوینەتەوە ئەو شوێنانەی كە لەدەرەوەی دەسەڵاتی سوپاو حەشدی شەعبیدایە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ كوردیوی ڕاگه‌یاند كه‌وا هێزەكانی لیوای 3ی پێشمەرگە گەڕانەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان لەخانەقین و بارەگای میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە لەسنورەكەش كراوەتەوە.

مەحمود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە راگەیاند: سوپای عیراق و حەشدی شەعبی زۆربەی لیوای سێ و میحوەری جێهێشتووە، تەنیا لەبازگەی باوە مەحمود هاوبەشن، ئەوانە كشاونەتەوەو ئێمەش گەڕاوینەتەوە جێگەكانی خۆمان.

وتیشی: "ئەو جێگایانە كاتی خۆشی سوپای عیراقی تێدا نەبووە، بەپێی رێككەوتنەكەشمان لەگەڵ سوپای عیراق و حەشدی شەعبی ئەوان زیادەڕۆییان كردووە، ئەگەرنا نەدەبوایە بهاتنایە ئەو ناوچەیە".

 


 


SNN