له‌باره‌ی پشووی یه‌كشه‌ممه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێ

پێنج شەممە, 16 تشرینی دووەم 2017 10:27

 

له‌باره‌ی پشووی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ 27ی مانگی سەفەری عەرەبییە، ئەگەر مانگی عەرەبی 29 بێت ئەوا رۆژی یەكشەممە 1ی رەبیعی یه‌كه‌م و رۆی 30ی تشرینی دووه‌م، دەكاتە 12ی رەبیعی یه‌كه‌م، بەڵام ئەگەر مانگی عەرەبی 30 بێت ئەوا كاتەكە دەگۆڕێت.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ نه‌وا وتیشی: تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ناتوانین بڕیاربدەین لە سەرەتای مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌م.

دەربارەی پشووی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم، نەبەز ئیسماعیل ده‌ڵێت:هیچ كات رۆژی یەكی رەبیعی یه‌كه‌م نەكراوە بە پشوو، تەنها 12ی رەبیعی یه‌كه‌م كە دەكاتە رۆژی لەدایكبونی پێغەمبەر (د.خ)، دەكرێتە پشووی فەرمی له‌ داموده‌زگاكانی هەرێم.

 

ش.م