ئیدارەی گەرمیان داوا لە ئاوارەكانی خورماتوو دەكات تاكاتی گەڕانەوەیان بچنە كەمپەكانەوە

سێ شەممە, 21 تشرینی دووەم 2017 12:56


كوردیو- گەرمیان


بەشێك لە ئاوارەكانی سنوری قەزای خورماتوو لە گەرمیان نەچونەتە كەمپەكانی پەنابەرانەوە و ئیدارەی گەرمیانیش داوادەكات تا كاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان بچنە كەمپەكان و خزمەتگوزاریەكانیش ئامادەیە.


بێستون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری بەشی كاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند: لە سنوری ئێدارەی گەرمیان چوار كەمپ بۆ نیشتەجێكردنی ئاوارەكانی خورماتوو كراونەتەوە ئەوانیش لە هەریەكە لە ناحیەكانی نەوجول و سەرقەڵاو ڕزگاری و قەزای كەلارن و سەرجەم ئامادەكاریەكمان بۆ پاراستنیان لە وەرزی سەرماو سۆڵە بۆ ئەنجامداون.


بەڕێوەبەری بەشی كاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیانڕاشیگەیاند: گەڕانەوەی ئاوارەكانی خورماتوو بۆ شارەكەی خۆیان كارێكی ئاسان نیە چونكە ئەو شارە تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستی بە دانوستانێكی ڕاستەوخۆی حكومەتی هەرێم و ناوەند هەیە.


أ.س