نوێترین لێدوانی نێچیرڤان بارزانی لە بارەی موچه‌وە

سێ شەممە, 21 تشرینی دووەم 2017 15:34
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تائێستا واده‌ی سه‌ردانی به‌غدا دیاری نه‌كراوه‌.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21-11 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاشكرای كرد، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا و نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو حكومه‌تیش له‌ شانده‌كه‌دا ده‌بن.
دانی به‌وه‌شدا نا، هه‌ر كاتێك نه‌توانن موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن، ئه‌وا به‌ شه‌فافانه‌ به‌ خه‌ڵكی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نن.
وتیشی "هێزەكانی عیراق داوایانكرد لە بەنداوی موسڵ بكشێینەوە، وتمان كێشە نییە، دوای ئەوە وتیان لە رەبیعە و داوای زیاتریان دەكرد، بۆیە ئەوەیان راگیرا".
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی رونكردەوە، لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبنەوە و باشترین رێگەچارەی دۆخی هەرێم تاووتوێ دەكەن، دواتر ئەنجامی سەردانەكانیان روندەكەنەوە و هەڵوێستیان رادەگەیەنن.
پاشان محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی "حكومەت بە پەرۆشەوە هاتوە لەگەڵ لایەنەكان قسەبكات".
هەروەها جەختیكردەوە، رەنگە بۆچونی جیاواز هەبێت، بەڵام هەموی یەك بۆچونی هەیە لەسەر رێكخستنی نێوماڵی كوردی و لایەنە سیاسییەكان.