وێنه‌... ترافیك لایتێكیتری هه‌ولێر داخرا، هه‌وڵ ده‌درێت چوارڕێیه‌كان نه‌مێنێت

سێ شەممە, 21 تشرینی دووەم 2017 21:25

 

هاتوچۆی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ له‌ گۆڕانكاریه‌كان له‌سه‌ر شه‌فامه‌كان و ده‌ڵێت مه‌به‌ستمان لێی نه‌هێشتنی جه‌نجاڵیه‌، به‌ڵام زۆرێك له‌ شوفێران گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن داخستنی به‌شێك له‌ یوتێرن و شه‌قامه‌كان زیانی هه‌یه‌و ڕێگای هاوڵاتیان دوورده‌خاته‌وه‌و كێشه‌درووست ده‌كات .

پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: داخستنی ترافیك لایتی سه‌ر رێگای بنه‌سڵاوه‌ی نوێ چوه‌ بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌، كه‌به‌داخستنه‌كه‌ی و ته‌نهاكردنه‌وه‌ی جوتسایده‌كه‌ی بنه‌سڵاوه‌ چۆڵیه‌كی ته‌واو به‌شه‌قامه‌كه‌وه‌ دیاربوو وه‌ جه‌نجاڵی له‌چوارریانه‌كه‌ كه‌م بۆته‌وه‌ .

وته‌بێژی هاتوچۆی پۆلیسیش له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌ڵێت: هیوای ئه‌وه‌ی كاری باشتری به‌دواوه‌ بێیت و تاكو دوایین ترافیك لایت له‌هه‌ولێر ناهێڵین و ئێمه‌ش ده‌چینه‌ ریزی شاره‌ پێشكه‌وتوه‌كان كه‌چوار ریانه‌كانیان كه‌مكردۆته‌وه‌ و هه‌مویان كردوه‌ به‌دووریان .

م-ع-كانی