كاره‌باى ماڵى نێچیرڤان بارزانى به‌ ئه‌مپێر چه‌نده‌ ؟

سێ شەممە, 28 تشرینی دووەم 2017 13:14

 

قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌سه‌ر ڕوشی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و رۆژنامه‌نوسێكیش ئاشكرای ده‌كات كه‌ ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت دوو فیده‌ری كاره‌بای بۆ چووه‌ كه‌ هه‌ر فیده‌رێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كاره‌بای دوو هه‌زار ماڵ دابین بكات .

رۆژنامه‌نوس سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌: له‌باره‌ى كاره‌باى ماڵه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانی دوێنى 28ى تشرینى دووه‌م ، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وتى " هاوڵاتیان ده‌ست به‌ كاره‌باوه‌ ناگرن ".

رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ ئاشكرای ده‌كات: ماڵه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى، له‌ شارى هه‌ولێر، كه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌رى (400 ) دۆنم دروستكراوه‌، له‌رووى خزمه‌تگوزارى كاره‌باوو ئاو به‌م شێوه‌یه‌ :

* دوو "فیده‌ر"ى كاره‌باى بۆ چووه‌، هه‌ر فیده‌رێك به‌ گوێڕه‌ى بۆردى "ئه‌مپێرى یانزده‌يى" ده‌توانرێ 15 بۆ 20 محاویله‌ (بگۆڕ)ى له‌سه‌ر دابنرێ، جگه‌ له‌وه‌ى هه‌ر فیده‌رێكیش ده‌توانێ كاره‌باى 2 هه‌زار ماڵ دابینبكات. به‌ شێوازى زانستیه‌كه‌ى "ئه‌مپێرى یانزده‌يى" فیده‌ر، ده‌كاته‌ چه‌ند سه‌ت قاتى "ئه‌مپێرى واتى" ماڵان . 
* زیاتر له‌ (14)ه‌ بیری ئاو.

* رێژه‌ی سه‌وزایی ‌و دار، له‌ ناو كۆشكه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانى، یه‌كسانه‌ به‌ رێژه‌ی سه‌وزایی پاركی سامی عبدالرحمانی شاری هه‌ولێر، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین پارك داده‌نرێت له‌و شاره‌.
مافى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان پارێزراوه‌، به‌بێ ناوهێنانى سه‌رچاوه‌كه‌ى.

م-ع-كانی