له‌باره‌ی ئاگرەكەی شاری جوان، روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

چوار شەممە, 06 کانونی یەکەم 2017 11:55

 

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئاگرێك لەناو شاری جوان كەوتەوەو ترس و دڵەڕاوكێی لای هاووڵاتیان دروست كرد، له‌م باره‌یه‌وه‌ بنكەی ئاگركوژینەوەی سلێمانی زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 6ی كانونی یه‌كه‌می2017، ئاگرێك لەناو شاری جوان كەوتەوەو هاووڵاتیان وایاندەزانی ئاگری راستییەو ترس و دڵەڕاوكێیان لا دروستبوو.


له‌م باره‌یه‌وه‌، بنكەی ئاگركوژینەوەی سلێمانی رایگه‌یاند: خۆمان ئەو ئاگرەمان كردۆته‌وه‌، بە مەبەستی تاقیكردنەوەی كارمەندەكانمان لە بنكەكان.


بنكەی ئاگركوژێنەوەی سلێمانی ئاشكرایكرد، دەمانەوێت لەڕێگەی ئەو تاقیكردنەوەیەوە ئاستی تواناو لێهاتوویی كارمەندانمان بۆ دەربكەوێت، بۆ ئەوەی بزانین لەكاتی ئاگركەوتنەوە لە بینا بەرزەكان و شوێنە سەختەكاندا چۆن روبەڕووی دەبنەوەو كۆنترۆڵی دەكەن.


ئاگركوژێنەوەی سلێمانی ده‌ڵێت: بۆ ئەو تاقیكردنەوەیە كارمەندانی چوار بنكەمان بەشداریان تێدا كرد و دڵنیاشتان دەكەینەوە ئاگرەكە هیچ زیانێكی نابێت.

 

 

ش.م