ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی ده‌داته‌ هێزه‌ كوردییه‌كان

چوار شەممە, 06 کانونی یەکەم 2017 12:19

 

له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی دایه‌ شه‌ڕڤانان و ئاشكرایكرد، تا ئه‌وكاته‌ی‌ پێویست بكات هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌مێننه‌وه‌.

یریك باهۆن وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا ده‌مێننه‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنی‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ سوریا و گره‌نتی‌ نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش.

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ‌ ئاژانسی فرانس پرێسی وتیشی: هیچ خشته‌یه‌كی‌ زه‌مه‌نی‌ دیارینه‌كراوه‌ بۆ كاتی كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا، به‌ڵكو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ بارودۆخی‌ سوریاوه‌.

شایه‌نی باسه‌، ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی له‌ رۆژئاوای كوردستان و سوریا جێگیركردووه‌ و به‌شێكیان هاوكاری شه‌ڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن له‌ شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا.

 

ش.م