وێنه‌ی نوێی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بڵاوكرایه‌وه‌

چوار شەممە, 06 کانونی یەکەم 2017 13:01

 

كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نزیكه‌ی مانگێكه‌ ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كراوه‌ به‌هۆی تێكچونی ته‌ندروستیه‌وه‌و رۆژانه‌ش به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن و وێنه‌ی نوێی بڵاوده‌كرێته‌وه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمیش كه‌له‌سه‌ر پشكی ئه‌و حیزبه‌یه‌ ئاشكرای ده‌كات: نه‌شته‌رگه‌ریه‌كیتری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت .

د. رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وابڕیاره‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی تر بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكرێت .

وتیشی: ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ بچوكه‌ و گه‌وره‌ نیه‌و دوای ئه‌نجامدانیشی به‌م نزیكانه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مرۆ  6_12_2017 هه‌ریه‌ له‌ مه‌لا به‌ختیار و دلێری سه‌ید مه‌جید و فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر له‌ شاری به‌رلین سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سوڵیان كردووه‌ .

کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یه‌كه‌می سکرتێری گشتیی یەکێتی لە ١١ی تشرینی دووه‌می٢٠١٧، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی، بەمەبەستی چارەسەرکردن بە فڕۆکەی تایبەت گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە ئەڵمانیا.

 

م-ع-كانی