رۆژنامەیەكی رووسی نهێنییەك لەبارەی كوردەكان بڵاودەكاتەوە

پێنج شەممە, 07 کانونی یەکەم 2017 07:31

 

 

رۆژنامەیەكی رووسی نووسیویەتی، وڵاتەكەی ژێربەژێر پشتیوانی لە كوردەكانی سوریا دەكات تاكو ببنە خاوەنی دەوڵەتێك لەتەك توركیا.

رۆژنامەی (نیزا ڤیزیمایە) ی رووسی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردۆتەوە، كوردەكان لەسەر هەموو پەتەكان یاری دەكەن، بەشێوەیەك پەیوەندی باشیان لەگەڵ هەریەكە رووسیاو ئەمریكادا هەیە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئەو دوو هێزە ركابەری زۆر بەهێزیان هەیە بەتایبەتی لەناوچەكەدا.

لەلایەن خۆشیەوە (ئێریك باهۆن) وتەبێژی پنتاگۆن رەتی كردۆتەوە باس لە پرسی بڵاوەپێكردنی هێزی وڵاتەكەی بكات لەناوچەی رووباری فورات، كە پێشتر چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی باسیان لێوەكردبوو.

هاوكات رۆژنامە رووسییەكە باسی لەوەكردووە، ئێستا هێزە كوردییەكان لەگەڵ سوپای وڵاتەكەی بەووردی شەڕی داعش دەكەن، پێشتریش هێزە كوردییەكان گەرەنتی ئەوەیان دابوو كە پارێزگاری لەهێزە رووسییەكان دەكەن لە نزیك رووباری فورات.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە كە ئەم هەفتەیە وا بڵاوكرایەوە كە لەمەودوا ئەمریكا چەك بە یەپەگە نادات، ئەوەش لەسەر داوای توركیایە، بەڵام رووسیا بەردەوامە لە پشتیوانی كردنی كوردەكانی سوریا.

 

ئـ . كـ