ته‌لار فایه‌ق: واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شتی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت

پێنج شەممە, 07 کانونی یەکەم 2017 10:54

 

به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی‌ واده‌ی كردنه‌وه‌ی‌ گه‌شتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فرۆكه‌خانه‌كانی‌ سلێمانی‌ و ئه‌ربیل ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت: فشاره‌كان له‌سه‌ر به‌غدا به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی فرۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم.

ته‌لار فایه‌ق به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی‌ رایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا گه‌مارۆی‌ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كان لانه‌براوه‌ و به‌غدا وه‌ڵامی‌ هه‌رێمی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ تا كۆتایی‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می ئه‌مساڵ گه‌مارۆی‌ سه‌رفرۆكه‌خانه‌كان لاببرێت و گه‌شته‌كان ئاسایی ببنه‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌ربیلی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ میدیاكانی‌ نزیك له‌ پارتی‌ وتیشی: فشاره‌كان بۆ سه‌ر به‌غدا به‌رده‌وامه‌، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌ سیاسیه‌ی‌ دراوه‌.

جێگه‌ی باسه‌ حكومه‌تی ناوه‌ند له‌ بریارێكی سیاسیدا، راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێری راگرت، ئێستا هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ ته‌نها گه‌شتیان بۆ به‌غدا هه‌یه‌.

 

 

ش.م