وادەیەكی نوێ بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول دەخرێتەڕوو 

هەینی, 08 کانونی یەکەم 2017 12:54

 

ماوەیەكی زۆرە فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕوانی دەستبەدابەشكردنی موچە مانگی نۆ دەكەن و لە وەزارەتی دارایشەوە وادەیەكی نوێی بۆ خەرجكردنی موچەی مانگی ئەیلول دەخرێتەڕوو. 

دوای لێدوانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول لەم مانگەدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادەكاری بۆ بڵاوكردنەوەی خشتەیەكی نوێی موچە دەكات و بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە دراون، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستی پێكردووەو چاوەڕوانیش دەكرێت لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، خشتەی دابەشكردنی موچەكە بڵاوبكرێتەوە.


هەر بەپیی ئەو زانیارییانە، وەزارەتی دارایی و ئابوری چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەكات بۆئەوەی خشتەی موچە بڵاوبكاتەوەو هەر كاتێكیش فەرمانی پێكرا، راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت.


سەبارەت بەموچەی خانەنیشنانیش، لەزانیارییەكانی وەزارەتی دارایی ئەوەخراوەتەڕوو كە لەبەرئەوی موچەی خانەنشینان لەم هەفتەیەدا دابەشكرا، بۆیە ئەمساڵ موچەی تریان پێنادرێت و تەنها موچەی فەرمانبەران دابەشدەكرێت.