ماڵپه‌ڕێك پلانێكی عه‌بادی ئاشكراكرد

یەک شەممە, 10 کانونی یەکەم 2017 20:49
ماڵپەڕێکی عێراقی پلانێکی سەربازی سووپای عێراق ئاشکرا دەکات کە لە بەرنامەی ئۆپراسیۆنی ‌هێزە هاوبەشەکانی عێراقدایە کۆنترۆڵی تەواوی دەروازە سنوریەکان بکات.
 
ماڵپەڕی " غەد پرێس " لە سەرچاوەیەکی سەربازیەوە ئاشکرای دەکات، "حەیدەر عەبادی و سەركردە سەربازییەكان بەم دواییانە پلانێكی نوێیان داڕشتووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەروازی سنوری فیشخابوور بەهۆی ئەوەی هەوڵی سیاسی بۆ وەرگرتنەوەی شكستی هێناوە".
 
ئەو ماڵپەڕە ئەوە دەخاتەروو کە هێزە عێراقییەکان بۆیە ئەم ماوەیە ئەو هەنگاوەیان ناناوە تا ‌هێزەکانیان بەتەواوی داعش لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار تێکبشكێنن هێزەکانیان لە ناوچەکانی جزیرە و فورات جێگیر بکەن.

غەد پرێس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ئەو سەرچاوە سەربازییە لەو باوەڕەدا ئەو هێزانەی پێشمەرگە كە لەلایەن كوڕەكانی بارزانییەوە سەرۆكایەتی دەكرێن شەڕ ناكەن، بەڵكو دەیانەوێت بەهۆی تایبەتمەندی ناوچەكەوە ئەوانیش لەو ناوچانە بوونیان هەبێت".