به‌وێنه‌...بزانه‌ دوێنێ مه‌سعود بارزانی سەردانی كوێی كردوه‌

پێنج شەممە, 14 کانونی یەکەم 2017 07:34

 

 سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ھێزەکانیان، سەردانی دژەتیرۆری کوردستانی کرد.

دژه‌تیرۆری كوردستان له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه‌: ڕۆژی چوارشەممە 13-12 2017 مه‌سعود بارزانی دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوون و شەونخونیی ھێزەکانی دژەتیرۆر کرد لە پارێزگاریکردن لە کوردستان و ھەروەھا پێزانینیشی ھەبوو بۆ ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی کە ھێزەکانی دژەتیرۆر شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا سەربەرزانە گێڕاویانە و شەھید و قوربانیان پێشکەش بە کورد و کوردستان کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌:ھەر لەو سەردانەدا  بارزانی لە وتەیەکدا باسی بارودۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی کرد و دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی شی کردەوە.

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی