فازڵ بەرواری : ئەوانەی تۆمەت ئاڕاستەی من دەکەن خۆیان کەرکویان فرۆشت

شەممە, 16 کانونی یەکەم 2017 20:14

 

 

فه‌رمانده‌ی هێزی ئاڵتۆنی عێراق ڕایدەگەێنێت، سەرجەم ئەو تۆمەتانەی لەلایەن ئەندامە سەرکردایەتییەکانی یەکێتییەوە ئاراستەمان دەکرێت ناڕاستن.

فەرماندەی هێزی ئاڵتۆنی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی (16) ی ئۆكتۆبەر كە هێرش كرایە سەر شاری كەركوك و ناوچە دابرێندراوەكان من لە پشوودابووم و لە كەركوك نەبووم، ئەوەشی بەڵگەی لایە با بیداتە دادگا.

(فازڵ بەرواری) فەرماندەی هێزی ئاڵتۆنی عێراق رایگەیاند، ئەوانەی ناوی من دەهێنن، دەیانەوێت دەستی چەوری خۆیان بە من بسڕنەوە.

بەرواری بۆ كوردستان تی ڤی ئەوەشی وتووە، ئەوانەی باسی بەڵگە دەكەن من لەو بارەیەوە هیچ ناڵێم، مادام بەڵگەیان لەلایە با بیدەن بە دادگاو هەروەها ئەوان خاك و ئاوی خۆیان فرۆشت و دۆڕاندیان، ئێستاش خەریكی بەخشینەوەی تۆمەتن بەم و بەو.

ئەم لێدوانانەی (فازڵ بەرواری) لە كاتێكدایە كە (وەستا رەسوڵ) فەرماندەی میحوەری چواری باشوری كەركوك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی هەواڵ كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە رایگەیاندووە، خوێنی شەهیدەكانی پێشمەرگە لە رووداوەكانی (16) ی ئۆكتۆبەر لەئەستۆی لیوا (فازڵ بەراوری) یە كە فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی عێراقە.

 

ئـ . كـ