په‌روه‌رده‌ پشووی سەری ساڵی راگه‌یاند

چوار شەممە, 20 کانونی یەکەم 2017 11:58

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە، پشووی سەری ساڵی زایینی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاشكراكرد و رایگه‌یاند: بۆ پشووی سەری ساڵ، خشتەی تایبه‌تی خۆمان ھەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی یه‌كه‌می2017، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە به‌ میدیایه‌كی نزیك له‌ پارتی ڕایگەیاند: بەپێی خشتەكه‌ی ئێمە پشووی فه‌رمی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن لە 25/12/2017 کە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغه‌مبه‌رعیسایه،‌ دەست پێ دەکات تاوه‌كو ١/١/٢٠١٨، لە ڕۆژی ٢/١/٢٠١٨ش دەست بە دەوامی فەرمی دەکرێتەوە.