كوڕه‌ وه‌زیره‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ نوێترین وێنه‌ی باوكی له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

پێنج شەممە, 28 کانونی یەکەم 2017 13:11

 

به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كه‌ن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ كه‌له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه‌، كورێكی ناوبراویش وێنه‌یه‌كی نوێی باوكی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

دوای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، دواتریش بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرا.

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ‎وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن وێنه‌یه‌كی باوكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ته‌نها نوسیویه‌تی: "سوپاس بۆ خوا" .

كوڕه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ نوسینه‌كه‌ی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك داناوه‌ بۆ چاكتربونه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی باوكی .

 

م-ع-كانی