لیژنەی نەزاھە: پێنج ھەزار گرێبەستی وەھمی ئاشکراکراون

شەممە, 30 کانونی یەکەم 2017 12:02

 

لەراگەیەندراوێکدا، لیژنەی نەزاھە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر گرێبەستی وەھمی لەناو حکومەتی عێراقدا ئاشکراکراون کە بەھۆیانەوە نزیکەی ٢٣٠ ملیار دۆلار بەھەدەر دراوە.

لەراگەیەندراوێکدا، لیژنەی نەزاھە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، ھەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئاشکراکردنی چۆنێتی بەھەدەردانی پارەو سامانی دەوڵەت و بەسزاگەیاندنی ئەو کەسانەی لەگەندەڵی تێوەگلاون به‌رده‌وامه‌.

لیژنەی نەزاھە ده‌ڵێت:له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا تائێستا توانیویانە پێنج ھەزار گرێبەستی وەھمی ئاشکرا بکەن، كه‌ زۆربەی ئەو گرێبەستانە لەبواری دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و ھاوردەکردنی خۆراک و بنیاتنانەوەی ژێر خانی ئابووری واژوو كراون، کە بەھۆیانەوە نزیکەی ٢٣٠ ملیار دۆلار بەھەدەر دراوە.

 

ش.م