وادەی ناردنی مووچەی تەندروستی یەكلایی دەكرێتەوە

یەک شەممە, 31 کانونی یەکەم 2017 07:39

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوە لەسەر ناردنی موچە لەحكومەتی عیراقەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: تائێستا نازانین موچەی چ مانگێكمان بۆ رەوانە دەكرێت، ئاشكراشیدەكات ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش دەكرێت و لەو كۆبوونەوەیەدا یەكلایی دەكرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دوای تەواوكردنی وردبینی لیستی موچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە، رۆژی 21ی مانگی داهاتوو حكومەتی عیراق موچەی ئەو دوو وەزارەتە رەوانەی هەرێم دەكات.

د.خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: وەكو وەزارەتی تەندرستی سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی (12) لەسەر بنەمای سیستمی بایۆمەتری موچە، واتە هەركەسێك بایۆمەتری كردبێت ناوی لەو لیستەدا هەیە كە دەدرێت بەعیراق.

وتیشی: "ئەو لیستەی ئامادە دەكرێت، دەكرێتە بنەمایەك بۆ لیستی موچەی وەزارەتی تەندروستی و بەبێ پاشەكەوت دەدرێت".

سەبارەت بەوەی موچەی چ مانگێك خەرج دەكرێت، ئایا هیچ وادەیەك دیاریكراوە، د.خاڵس قادر وتی: "لەچەند رۆژی داهاتوودا (سێ شەممە یان چوار شەممە) كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ عیراق دەكرێت، لەو كۆبوونەوەیەدا یەكلایی دەبێتەوە موچەی چ مانگێك بدرێت".