عه‌بادی داوایه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌رێمه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

یەک شەممە, 31 کانونی یەکەم 2017 11:32

سەرچاوەیەكی پەرلەمانی ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاندوە سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایەكی سەرۆك كۆماری توركیای رەت كردوەتەوە لەبارەی خالە سنوریەكانی هەریمی كوردستانەوە.

سەرچاوەكە بە (بەغدادالیوم)ی راگەیاندوە " لەكاتی سەردانەكەی ئەم دوایەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا داوای لە رەجەب تەیب ئەردوغان كردوە كە نێوەندگیری لەنێوان هەرێم و بەغدادا لەبارەی خاڵە سنورەیەكانەوە بكات"

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە" سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی خاڵە سنوریەكانەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتو گۆی كردوە ئەوەیش پێشنیارەكانی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی خاڵەسنوریەكانەوە رەت كردوەتەوە"

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندوە" عەبادی لەلایەن خۆیەوە رایگەیاندوە پێویستە دەسەڵاتی فیدراڵی لەتەواوی خاڵە سنوریەكان جێ بەجێ بكرێت."

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی