به‌وێنه‌... ئاری هەرسین هاوسەرگیری ده‌كات

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 10:39

 

له‌ پۆستێكیدا كه‌ له‌ فه‌یسبووكی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، سەرۆكی فراكسیۆنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی كوردستان نوسیوێتی، دوێنێ‌ 31/12/2017 هاوسەرگیرم ئەنجام داوەتەوە.

لەهەژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاری محەمەد هەرسین سەرۆكی فراكسیۆنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی كوردستان، وێنەیەكی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاو كردۆتەوەو نوسیوێتی، هاوسەرگیری بەندە لەگەڵ سروە خانم، كچی مامۆستا شێخ ساڵح، ئەمڕۆ ٢٠١٧/١٢/٣١ لە سلێمانی.

شایه‌نی باسه‌، 9/4/2017، پاش شەش ساڵ لەنەخۆشی شێرپەنجە، هاوسەری پێشوی ئاری هەرسین بەناوی نێرگز لەنەخۆشخانەیەكی ڤیەننا كۆچی دوای كرد.

 

 

 

 

ش.م